فەرەنسا و بەریتانیا هۆشداری بە هاووڵاتیانیان دەدەن



بەریتانیا و فەرەنسا، داوا لە هاووڵاتیانیان دەکەن، سەردانی هەریەک لە ولاتانی ئیسڕائیل، ئێران، لوبنان و ناوچەکانی فەڵەستین نەکەن.

 

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتییانی كردووە كە سەردانی ئیسرائیل نەكەن، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەكانی تاران بۆ هێرشكردنە سەر تەل ئەبیب.

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش داوای لە ھاووڵاتییانی کرد، کە لەئێستادا، سەردانی ئێران، لوبنان و ئیسرائیل و ناوچەکانی فەڵەستین نەکەن.

 

ئەم هۆشدارییەی هەردوو وڵاتی بەریتانیا و فەرەنسا لە کاتێدایە، کە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، کەشتییەکی مووشەک ھاوێژی ئەمریکا کە توانای بەرگریی پێشکەوتووی ھەیە لە کەناراوەکانی ئیسرائیل لەنگەری گرتووە.

 

 

 

 

شارەوانی سلێمانی بۆ دوکاندارەکانی شەقامی سالم: ئەگەر پابەند نەبن بە پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگە دوکانەکانتان دادەخەین
پێشت شارەوانی سلێمانی بۆ دوکاندارەکانی شەقامی سالم: ئەگەر پابەند نەبن بە پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگە دوکانەکانتان دادەخەین
 ناتانیاھو: ” ھەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت زیانی پێدەگەیەنین”
دواتر  ناتانیاھو: ” ھەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت زیانی پێدەگەیەنین”
ەیوەندیدار