زانیاریی نوێ‌ لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە



ڕاپۆرتێكی ئینگلیزی، ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی نێوان لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئیدارەی پاریس سان جێرمان، لەبارەی نوێكردنەوەی بۆندی یاریزانەكە بڵاودەكاتەوە.

بۆندەكەی مێسی لەگەڵ باخچەی میرەكان لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت، بەڵام پێداگرییەكی زۆر هەیە لەلایەن یانە پاریسییەكە بۆ هێشتنەوەی مێسی.

بەپێی ڕاپۆرتێكی “بی بی سی”ی بەریتانی، مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕێككەوتووە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی بۆ یەك وەرز، لەگەڵ وەرزێكی تری ئارەزوومەندانە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە خەریكە دەبێتە ئەستەم، لەكاتێكدا هێشتا بارسا بۆندێكی بۆ گێڕانەوەی كاپتنی پاڵەوانی جیهان پێشكەش نەكردووە.

لویس كامپۆس بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان، لە چەند بۆنەیەكدا بەر لە مۆنیدال، چاوی بە خۆرخی مێسی باوكی یاریزانە ئەرجەنینییەكە كەوتووە، تا لەسەر وردەكاریی بۆندە نوێیەكەی لیۆ ڕێككەوتن بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، خودی مێسی لە قەتەر چاوی بە ناسر خڵیفی سەرۆكی سان جێرمان كەوتووە و گونجاندنێكی گەورە لەنێوانیاندا هەبووە، ئەمەش وادەكات نوێكردنەوەی بۆندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە نزیك بێت لە واژۆكردن.

 

وەزیری بازرگانی باسی بەشە ئارد و سەبەتەی خۆراك دەكات
پێشت وەزیری بازرگانی باسی بەشە ئارد و سەبەتەی خۆراك دەكات
لە بارەی ئەو پەتایەی لە ناو منداڵان بڵاوه هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان
دواتر لە بارەی ئەو پەتایەی لە ناو منداڵان بڵاوه هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان
ەیوەندیدار