وەزیری بازرگانی باسی بەشە ئارد و سەبەتەی خۆراك دەكات



 

وەزیری بازرگانی عیراق باسی دابینكردنی بەشە ئارد و سەبەتەی خۆراك دەكات و لەو بارەیەوە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە “ئەسیر داود غرێری وەزیری بازرگانی هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە و ئاماژە بە دابینكردنی بەشە ئارد دەكات لەڕێی گرێبەستی كڕینی بڕی 850 هەزار تەن دانەوێڵە بۆ پتەوكردنی عەمباری دانەوێڵە، تا دەگەنە وەرزی داهاتووی بەبازاڕكردنی گەنم”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” غرێری جەختی لەسەر بەردەوامبوونی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك كردۆتەوە بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، داواشی كردووە، بەدواداچوون بۆ كاریی بریكارەكانی خۆراك بكرێت، لەڕێی سەردانی لیژنەكانی چاودێریی و لێپرسینەوە لە سەرپێچیكاران و ئەوانەی دەیانەوێت یاریی بە قوتی هاووڵاتیانەوە بكەن.

 

نامەیەکی بەپەلە لە پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانەوە
پێشت نامەیەکی بەپەلە لە پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانەوە
زانیاریی نوێ‌ لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
دواتر زانیاریی نوێ‌ لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
ەیوەندیدار