دەربارەی “نەخۆشیەکانی جەژن” و چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان بزانە



لە ڕۆژانی جەژندا هەندێک نەخۆشی و بارودۆخی تەندروستی لەنێو خەڵکیدا بڵاودەبنەوە، کە پێویستە هەموو کەسێک هۆشیاری پێویستی لەبارەیانەوە هەبێت.

بەپێی وتەی پزیشێکی عێراقی بە ناوی حەکمیە مەناد، سکچوون یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە لە کاتی ڕۆژانی جەژندا بە شێوەیەکی بەرچاو لەنێو خەڵکیدا بڵاودەبێتەوە، کە خۆراکی پیس یاخود نا تەدروست هۆکارن بۆ توشبوون.

جەختیشی لەوە کردەوە کە منداڵان بە ڕێژەیەکی بڵاو تووشدەبن لەو وڵاتانەی کە چاودێری تەندروستی وەک پێویست نییە، ئەمەش وادەکات لە خۆشی جەژن بێبەش ببن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی خواردنی خۆراکی نا تەندروستی سەر عەرەبانەکانەوە تووشیان دەبێت، کە چاودێری تەندروستییان لەسەر نییە و هەندێکجار پێکهاتەی بەسەرچوویان تێدا بەکاردەهێندرێت، بۆیە دەبێت دایک و باوک ڕێگری بکەن لە کڕینی یان خواردنی لەلایەن ئازیزانیانەوە.

لای خۆیەوە وەلا ڕەجیە، پسپۆڕی پزیشکی گشتی، ڕوونیکردەوە کە حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بە خۆراک ڕەنگە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەو وڵاتانەشدا بڵاوببنەوە کە کۆنتڕۆڵی خۆراکییان لە ماوەی جەژندا نامێنێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ژەهراویبوونی خۆراک لە ئەنجامی خواردنی ئەو خۆراکانە دێت کە بەکتریا یان مشەخۆری زیانبەخشیان تێدایە، ڕوونیشیکردەوە کە هەندێک حاڵەتی ژەهراویبوون لەوانەیە زۆر مەترسیدار بێت و مردنی لێبکەوێتەوە.

باسی لەوەکرد، پێویستە دڵنیابن لەوەی گۆشت بەباشی کوڵاوە، دووربکەونەوە لە جێهێشتنی خۆراک لە پلەی گەرمی نەگونجاودا بۆ ماوەیەکی زۆر، هەروەها هیچ خواردنێک لە چێشتخانە یان فرۆشگاکان نەخۆن کە گومان لە پاکوخاوێنیان دەکرێت.

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕاوێژکردن بە پزیشک کردووەتەوە کاتێک نیشانەکانی ڕشانەوە، سکچوون، یان ئازاری سک ڕوودەدەن، پێش ئەوەی نیشانەکان خراپتر بن.

ئەو پزیشکە پێیوایە خواردنی شیرینی زۆر بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە جۆری یەک و دووەمیان هەیە لە ماوەی جەژندا مەترسیدار دەبێت، چونکە شیرینیەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکر و چەوری تێدایە کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی لە ناکاوی ئاستی شەکری خوێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە دەبێتە هۆی خراپتربوونی نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە و ئەگەری تووشبوون بە ئاڵۆزییە تەندروستییەکان زیاد دەکات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، تێکچوونی گورچیلە و دەمارەکان.

جگە لەوەش، ئەو شیرینیانەی لەم جەژنانەدا دەخورێن، ڕەنگە دەوڵەمەند بن بە کالۆری و کەمی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان، وەک ڕیشاڵ و پرۆتین، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کاریگەری نەرێنی دیکە لەسەر تەندروستی نەخۆشەکە دروست دەکات.

 

ڕاوێژکارێکی سودانی پلانی چاکسازی لە سیستمی بانکی ئاشکرا دەکات
پێشت ڕاوێژکارێکی سودانی پلانی چاکسازی لە سیستمی بانکی ئاشکرا دەکات
موقتەدا سەدر ناوی ڕەوتەکەی گۆڕی
دواتر موقتەدا سەدر ناوی ڕەوتەکەی گۆڕی
ەیوەندیدار