ڕاوێژکارێکی سودانی پلانی چاکسازی لە سیستمی بانکی ئاشکرا دەکات



ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی ڕایگەیاند، پلانیان هەیە چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا بکەن، چونکە جیاوازییەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا بکات، چونکە جیاوازییەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی بیانی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکات، تاوەکو سەرمایە و ئەرکەکانیان هاوتای کاری بانکە نێودەوڵەتییەکان بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆک وەزیران پشتگیری لە بانکە تایبەتەکان دەکات بەو مەرجەی ئەو بانکانە رێڕەوی کارەکانیان باشتر بکەن، هاوکات پلانێکی چاکسازی بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی کاری ئەو بانکانە هەیە و بەم نزیکانە جێبەجێدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، بانکە تایبەتەکان ڕووبەڕووی دووڕیانێک بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بێبەشکران لە بازرگانیکردن بە دراوی بیانی، هەر بۆیە حکومەت هەوڵدەدات کەشێکی ناوخۆیی دروستبکات کە پاڵپشتیان بێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ڕاست بکەنەوە.

وادەی گەشتی حاجییان ڕاگەیەنرا و نرخی عومرە-ش هەرزان دەبێت
پێشت وادەی گەشتی حاجییان ڕاگەیەنرا و نرخی عومرە-ش هەرزان دەبێت
دەربارەی “نەخۆشیەکانی جەژن” و چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان بزانە
دواتر دەربارەی “نەخۆشیەکانی جەژن” و چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان بزانە
ەیوەندیدار