هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات



هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاریكردنی ژمارەکان تاوانە و شۆفێر لە سەرپێچی ناپارێزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەكی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە، هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و دەدرێتە دادگا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێت، بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.

هەروەك داوا لە شۆفێران دەكات خۆیان لەو جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.

بایدن وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە
پێشت بایدن وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە
باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا
دواتر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا
ەیوەندیدار