باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەی ڕاگەیاند.

دەزگاکە لە بلاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری وورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی (٤)کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیربکەن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لەچەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن، کە لەمانگی ڕەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو ساغکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عێراقیان وەرگرتۆتەوە،

دەشڵێن، لەژێر چاودێری هێزەکانمان و بەمەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا بگیرێت.

تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان ( ٢٤ بۆ ٣٠ ) ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٨١ )لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی دراوی ساختە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ئاسایش ژمارە ( ١٠٦ ).

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
پێت هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا
دوات دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا
پەیوەندیدار