بایدن وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە



لە کاتێکدا مەترسی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە، جۆ بادین پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک بەرپرسێکی باڵای ئێران کوژران.

جۆ بایدن هۆشداری داوە لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورەی تۆڵەسەندنەوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل 10 ڕۆژ لەمەوبەر کونسوڵخانەی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج، هاوکات بایدن جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.

ڕۆژی چوارشەممە، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر دیمەشق بە هێرش بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی زانی و لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، “هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران بە واتای بە ئامانجگرتنی خاکەکەمان دێت”.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوەکردەوە، کە سزای “دەسەڵاتی خراپ” دەدات.

شرۆڤەکاران دەڵێن کە لێدانی ڕاستەوخۆی ئێران لە ئیسرائیل مەترسی پەرەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکەدا دروست دەکات، بە تایبەتی مەترسی ئەوە هەیە کە حزبوڵڵای لوبنان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکابهێنرێت.

بەرپرسێکی ئێرانی ڕۆژی یەکشەممە هۆشداری دا کە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل “چیتر سەلامەت نین”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕەنگە بە ئامانج بگیرێن و هێرشیان بکرێتەسەر.

لەو هێرشەدا کە سەرەتای ئەم مانگە بینای کونسوڵخانەی ئێرانی کردە ئامانج، 13 کەس کوژراون کە لەنێویاندا سەرکردە باڵاکانی سەربازیی ئێران بوون، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە نەگرتە ئەستۆ، بەڵام بەشێوەیەکی بەرفراوان پێدەچێت لەپشتی هێرشەکەوە بووبێت.

لە دوای ڕووداوەکەوە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە جۆ بایدن لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بە سەرۆک وەزیران ناتانیاهۆم وتووە، کە ئێمە بەردەوامین لە پابەندبوونمان بە ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران.

 

موقتەدا سەدر ناوی ڕەوتەکەی گۆڕی
پێشت موقتەدا سەدر ناوی ڕەوتەکەی گۆڕی
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
دواتر هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
ەیوەندیدار