لە دوو وڵات ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە



سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی چاودێری ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە بینینت مانگ، وڵاتانی عەرەبی و زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی چوار شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد، جگە لە دوو وڵات کەئەمڕۆ پێنجشەمەەیان کردە یەکەم ڕۆژی جەژن.

سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: “بەنگلادیش: دوای خۆرئاوابوون لەو وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە، مانگی هیلال نەبینراوە، دوێنێ چوارشەممە مانگ لە ئاسمانیئەو وڵاتەدا بینراوە و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی جەژنە ، بە هەمان شێوە لە برۆنۆ ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنە، بەم پێیەبێت مانگی ڕەمەزان لەو دوو وڵاتەدا لە بری 30 ڕۆژ 31 ڕۆژی لێ گیراوە،

ئەبیم حەسەن لە شاری داکا لە پارێزگای داکا ڕایگەیاندووە، ئاسمان (لەڕووی بینینەوە) ڕوون بوو و بارودۆخی کەشوهەوا جێگیر بوو.” مانگ لەو وڵاتە بە چاوی ئاسایی نەبینرا،هەروەها بە تەلسکۆب و کامێرای تایبەتیش نەبینرا بۆیە درێژەیان بە مانگی ڕەمەزان دا”.

ناوەندی فەلەکناسی لە بەیاننامەکەیدا ئەو ٣٠ وڵاتەی بڵاوکردەوەکە ڕۆژی چوارشەممەیان کرد بەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئەوانیش:

  1. ئیمارات

٢. بەحرەین

  1. جەزائیر
  2. سەنیگال
  3. سودان
  4. عێراق
  5. کوێت
  6. مەغریب
  7. شانشینی عەرەبی سعودیە
  8. شانشینی ئیماراتی یەکگرتوو
  9. یەمەن
  10. ئەندەنوسیا
  11. ئێران
  12. پاکستان

15 . بورکينا فاسۆ

  1. تورکیا
  2. تونس
  3. کۆتدیڤوار
  4. سوریا
  5. عومان
  6. غانا
  7. فەلەستین
  8. قەتەر
  9. کامیرۆن
  10. لوبنان
  11. لیبیا
  12. مالیزیا
  13. میسر
  14. مۆریتانیا
  15. نەیجیریا
کەشناسی پیشبینی بۆ کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی پیشبینی بۆ کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە بڵاوکردەوە
چاڤی: ئێمە هەمووپاریسمان وەستاند نەک تەنها مباپێ
دواتر چاڤی: ئێمە هەمووپاریسمان وەستاند نەک تەنها مباپێ
ەیوەندیدار