ئەردۆغان ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار دووردەخاتەوە



میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی شارەوانییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە نیازە ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار دووربخاتەوە.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان بەنیازە دوای پشووی جەژن ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار بە هۆی خراپی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی شارەوانییەکانەوە دووربخاتەوە.

ڕۆژنامەی حوڕییەتیش ئەوەی خستەڕوو کە پلانەکەی ئەردۆغان ژمارەیەک سەرکردەی حزبەکەشی دەگرێتەوە.

ئاماژەش دراوە بەوەی پێدەچێت 3-4 وەزیر لە سەر کار لاببرێن و ژماریەک پەرلەمانتاریش دووربخرێنەوە.

دوای ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردنەکەی 31ی ئازاری ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی کۆبووەوە و پێی ڕاگەیاندن کە بە هۆی کەمتەرخەمییەوە نەیانتوانیوە ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

سێ کوڕی ئیسماعیل هەنییە کوژران
پێشت سێ کوڕی ئیسماعیل هەنییە کوژران
نرخی زێڕ 40 دۆلار دابەزی
دواتر نرخی زێڕ 40 دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار