سێ کوڕی ئیسماعیل هەنییە کوژران



لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، سێ کوڕی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستنینی کوژران.

ئاژانسی هەواڵی “شیهاب” نزیک لە بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ کوڕی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەززە کوژراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە میدیای فەڵەستینی بڵاوکراونەتەوە، جگە لە کوڕەکانی، ژمارەیەک کوڕەزاشی لە بۆردومانەکەدا کوژراون کە ئۆتۆمبێلێکی لە کەمپی شاتیئی باشووری غەززە کردووەتە ئامانج.

لای خۆشیەوە، ئیسماعیل هەنییە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕاشیگەیاند کوژران کوڕەکانی کاریگەریی لەسەر داواکارییەکانی حەماس بۆ ڕاگرتنی ئاگربەست نابێت.

ژن و مێردێکی عێراقی لە ئەڵمانیا دەستگیرکران
پێشت ژن و مێردێکی عێراقی لە ئەڵمانیا دەستگیرکران
ئەردۆغان ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار دووردەخاتەوە
دواتر ئەردۆغان ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار دووردەخاتەوە
ەیوەندیدار