بەرگری شارستانی: لە هەولێر لافاو دروست بوو هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا



بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلێک لە سنووری کۆرێ لە هەولێر کەوتە گۆمێکەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی باران بارینەکەی ئەمشەوی هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە سنووری کۆرێ دەکەوێتە گۆمێکەوە بەهۆیەوە وەڕگەرا لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو بووە و ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدابووە کە هاوسەری یەکتری بوون، ژنەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگارکراوە، بەڵام هاوسەرەکەی گیانی لەدەستداوە

لە ئێوارەی ئەمرۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و لە چەند گەڕەکیکی شاری هەولێریش لافاو دروست بوو.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس؛ دڵ تەنگم بۆ غەززە و سودان
پێشت ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس؛ دڵ تەنگم بۆ غەززە و سودان
کەشناسی: ئەمشەو و سبەینێش بارانبارین و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو و سبەینێش بارانبارین و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار