ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس؛ دڵ تەنگم بۆ غەززە و سودان



ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ململانێ و برسێتی، زۆرێک لە موسڵمانان ناتوانن ئاهەنگی جەژن بگێڕن

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، “دڵتەنگم” چونکە زۆرێک لە موسڵمانان لە غەززە و سودان و شوێنەکانی دیکەی جیهان بە هۆی برسێتی و شەڕ و نائارامییەکان ناتوانن لەخۆشییەکانی جەژنی ڕەمەزان بەشدار بن.

 

گۆتێرێس لە پەیامی جەژندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وتی: هەموو ساڵێک هیوای باشی خۆم بۆ جەژنی ڕەمەزان بۆ موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان دەردەبڕم.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دڵتەنگم” بەوەی لە غەززە و سودان و زۆر شوێنی دیکە – بەهۆی ململانێ و برسێتی – زۆرێک لە موسڵمانان ناتوانن وەک پێویست ئاهەنگ و خۆشییەکانی جەژن بگێڕن”.

 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ١٣ هەزار کەس، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی سودان، گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨ ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، هاوکات نیوەی دانیشتوانەکەی واتە ٢٥ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

 

لە لایەکی دیکە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل لە دوای هێرشەکەی حەماسی فەلەستینی لە ٧ی تشرینی یەکەم، زیاتر لە ٣٣ هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.

 

لەو کاتەوە بەشێکی زۆری ژێرخانی غەززە وێران بووە و یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دانیشتووی غەززە بە زۆر ئاوارە بوون و گیرۆدەی نەخۆشی و برسێتی بوونەتەوە.

سەڵاحەدین بەهادین: جەژنەكەمان بووە بە دوو جەژن
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: جەژنەكەمان بووە بە دوو جەژن
بەرگری شارستانی: لە هەولێر لافاو دروست بوو هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا
دواتر بەرگری شارستانی: لە هەولێر لافاو دروست بوو هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار