لەكاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا باشترین جۆری خواردن و خواردنەوەكان كامانەن



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، لە وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە بۆ زوو چاك بوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە كۆمەڵێك خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە، لەكاتی دیكە.

د.كامەران ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، لە وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە ، پێویستە خواردن و خواردنەوەكانی زیاتر بكات لەو جۆرانەی ، كە هۆكارن بۆ زوو چاكبوونەوە لە پەتا وەرزییەكان .

گرنگترینیان ئەمانەن:
ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لەئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردن و چالاككردنی بەرگری جەستە، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە.
چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
چای سەوز: بە گەرمی و بێ شەكر ، یا كەوچكێك هەنگوینی تێ بكرێت .
شۆربای گەرم: شۆربای مریشك یەكێكە لە خۆراكە گرنكەكان ، هەروەها شۆربای تری وەك پەڵپینە بەترش، شۆربای قارچك ، شۆربای سەوزەواتی وەك شۆربای بڕۆكلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.
زەنجەبیل : چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین .
چای گوڵەمێخەك : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار .
ئاوی لێمۆ : گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل .
چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی ڕەشكە و هەنگوین .
شیری گەرم .
باشترین جۆری خواردنەكان :
ماست .
میوە مزرەمەنیەكان وەك پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ .
بلۆبێری و هەنار .
ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A ) وەك گێزەر ، بیبەری زەرد ، بەهێ ، كەلەرم ، پەتاتەی شیرین .
سیر و پیاز .
ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون .

سودانی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان دەكرێت
پێشت سودانی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان دەكرێت
نوری مالیكی؛ قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزكردنەوەی ئاستی ئەمنی هەیە
دواتر نوری مالیكی؛ قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزكردنەوەی ئاستی ئەمنی هەیە
ەیوەندیدار