سودانی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان دەكرێت



فراكسیۆنی ئیمتیداد لە پەرلەمانی عيراق، دەستكردن بە كۆكردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ بانگهێشتكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پەرلەمان، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فراكسیۆنەكەوە بڵاوكرایەوە”لە سەرەتای دەنگدان لەسەر حكومەتی پشكداریی ئێستا، ئیمتیداد قسەی خۆی كرد و لە پەرلەمانەوە ڕایگەیاند كە حكومەتەكە كۆپیكراوی ئەزموونە شكستخواردووەكانی پێشوو دەبێت، لەئێستاشدا دەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت، حكومەتیش لەو بارەیەوە بێدەنگە بەبێ‌ ئەوەی هیوایەك بداتە عیراقییەكان بۆ گەڕانەوەی نرخی دراوەكە بۆ نرخی فەرمی، هەموان دەستبەرداریی ئەو دروشمانە بوون كە لە دەرەوەی سیستمی حكومی بەرزییان دەكردەوە و مێشكی هاووڵاتیان پێ‌ بردبوو”.

هەر لە بەیاننامەكەی فراكسیۆنی ئیمتیداددا هاتووە”شكستخواردنی حكومەت لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسی دزی سەدە و بەجێنەگەیاندنی بەڵێنەكانى كە بووە مایەی ئازادكردنی تێوەگلاوی سەرەكی و قوتاربوونی لە سزا، بەشێوەیەكی ڕوون بەڵگەیە لەسەر تێوەگلانی لایەنە فەرمی و حزبییە دەستڕۆیشتووەكان لەو دزییەدا، بۆیە بزوتنەوەی ئیمتیداد و فراكسیۆنە پەرلەمانییەكەی دەست دەكات بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت بۆ بەردەم پەرلەمان”.

دۆلار بەرزبووە و بەنزین گران كرا
پێشت دۆلار بەرزبووە و بەنزین گران كرا
لەكاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا باشترین جۆری خواردن و خواردنەوەكان كامانەن
دواتر لەكاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا باشترین جۆری خواردن و خواردنەوەكان كامانەن
ەیوەندیدار