پێشمەرگەیەک بە هۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا



پێشمەرگەیەکی لیوای 15 لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی بە هۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پێشمەرگەیەکی لیوای 15 لە سنوری ناحیەی دیبەگەی هەولێر بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان. پێشمەرگەکە ناوی غەفور محەمەدە و دانیشتووی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێرەو باوکی سێ کور وکچێکە.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و هەندێکجاریش هەورە تریشقە و بروسکەی بەهێزی لەگەڵدایە.

“جەژنی ئەمساڵ هاووڵاتییان کەمتر گۆشتی سوور دەکڕن”
پێشت “جەژنی ئەمساڵ هاووڵاتییان کەمتر گۆشتی سوور دەکڕن”
ڕووسیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەرەنگاری دوژمن دەبێتەوە
دواتر ڕووسیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەرەنگاری دوژمن دەبێتەوە
ەیوەندیدار