سەرۆکی دادگای باڵا دوایین هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند



سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابەتی ئەو بڕیارە کرا، کە لە لایەن دادگاوە دەرچووە سەبارەت بە توتینی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و بێبەشنەکردنیان لە مووچەکانیان.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەدا، دەستووری کۆماری عێراق بەپێی مادەی (117)، هەرێمی کوردستانی عێراق و دەسەڵاتە هەبووەکانی وەک هەرێمێکی فیدراڵی ناساندووە.

دادوەر عەبود ڕاشیگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی هیچ بڕیارێک لە خۆیەوە یان بە ئاماژەی لایەنەکان نادات، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو داوایانە کاردەکات و بڕیار دەدات، کە لەلایەن داواکارانەوە خراوەتە بەردەمی، بڕیاری تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە داواکارییەک لەلایەن مووچەخۆرانەوە دراوەتە دادگای باڵا و بەپێی ئەو داوایە و پسپۆڕی ئێمە بڕیارمانداوە، بۆ ئەوەی چیتر مووچەی فەرمانبەران نەبێتە کارتی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدا، و مووچەخۆرانی هەرێم وەک سەرجەممووچەخۆرانی تری عێراق لەکاتی خۆیدا و مانگانە مووچەکانیان بدرێت، ئەمە لە بەرژەوەندی هەرێم و عێراقیشە.

دادوەر جاسم لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ پلاسخارت ئەوەشی پێ ڕاگەیاندووە، دەبێت نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
پێت وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
تەرمی دووەمی قوربانییانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە
دوات تەرمی دووەمی قوربانییانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە
پەیوەندیدار