وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە



وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە، كە باس لە كۆبوونەوەی وەزیری دارایی و بانكی ناوەندی و سەرۆكی هێزێكی سیاسی دەكەن و دەشڵێت: مافی سەرجەم مووچەخۆران دابینكراوە بۆ مانگەكانی داهاتوو.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی و یەکێک لە سەرۆکی هێزە سیاسییەکان دەكات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خەرجییە هەڵئاوساوەکانی حکومەت.

ڕاشیگەیاندووە، سوورن لەسەر دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگەی خەرجکردن و دەستەبەرکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت.

جەختیشی كردۆتەوە، خەرجکردن بۆ وەزارەتێک لەسەر حیسابی وەزارەتێکی تر نییە و هیچ بڕە پارەیەكیش بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگای بەسرە و پارێزگاكانی تر ڕانەگیراوە.

وتوشیەتی، “ئێمە وەجبەی یەکەمی ئەو تەرخانکردنانەی، کە ماونەتەوە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی سەر بە هەر پارێزگایەک بن دابین کردووە و ئەوەش بە پشت بەستن بە بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣”.

لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای سەر هاووڵاتیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە
پێشت لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای سەر هاووڵاتیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە
سەرۆکی دادگای باڵا دوایین هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
دواتر سەرۆکی دادگای باڵا دوایین هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
ەیوەندیدار