تەرمی دووەمی قوربانییانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە



پاش نزیکەی 20 ڕۆژ تەرمی دووەمی قوربانییانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە و هێشتا چاەنووسی کەسێکی دیکەش بەنادیاری ماوەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی دووەمی ئەو هاووڵاتییانەیان دۆزییەوە کە لە لافاوەکەدا خنکابوون.

ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو سێ کەس بە هۆی لافاوەکەی پارێزگای دهۆکەوە خنکان و ڕۆژی 28ی ئازار تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.

سەبارەت بە کەسی سێیەمیش، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو کەسە خنکاوە یاخود بێسەروشوێن بووە، بەڵام هەوڵەکان بەدوای ئەویشدا بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی دادگای باڵا دوایین هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
پێشت سەرۆکی دادگای باڵا دوایین هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
“شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانی و هەرکەسێک دەستگیربکرێت سزای قورس دەدرێت”
دواتر “شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانی و هەرکەسێک دەستگیربکرێت سزای قورس دەدرێت”
ەیوەندیدار