یەکێتی دەربارەی هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات



لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باس لە دواخستنی هەڵباژردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ “خەڵک” ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە.

ئەمەش لە کاتیكدایە کە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، یەکێتی بە داواکارییەکی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ڕازی بووە.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ هەورە تریشقە دەستپێدەکات
پێشت کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ هەورە تریشقە دەستپێدەکات
886 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە
دواتر 886 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە
ەیوەندیدار