عێراق و ئێران بەهێڵی ئاسنینەوە بەیەک دەبەسرێنەوە



وەزیری گواستنەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران باسیان لە پرۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی عێراق و ئێران کرد.

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، “ڕەزاق موحیبس سەعداوی” وەزیری گواستنەوە  لەگەڵ “مێهردد بزرباش ” هاوتا ئێرانییەکەی، گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیری گواستنەوە لە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا کۆمەڵێک مەلەفیان تاوتوێ کرد، دیارترینیان پڕۆژەی هێڵی ئاسنین و هەڵگرتنی ئاستەنگەکان لەوانەش لابردنی مین و لابردنی کەشتییە نوقمبووەکان ،

ئاژانسەکە بڵاویشیکردۆتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەبردنی تاکسی ڕووبارەکان و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان کراوە ، ئەوە جگە لە تاوتوێکردنی هاندانی گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

بەپێی ئەو پرۆژانەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە رابردوودا ئاماژەی پێدابوو، جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری هەردوو وڵات، پرۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی عێراق – ئێران، دەخەنە بەر باس و هەوڵی تەواوەتی دەدەن لەو ڕێگەیەوە ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و سەردانیکەران بکەن، ئەمە جگە لەوەی ئەم پرۆژەیە دەبێتە بوژانەوەیەکی گەورەی ئابوری لەنێوان هەردوولا.

سودانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
پێت سودانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
عەلاوی نێوەندگیری پارتی و یەکێتی دەکات
دوات عەلاوی نێوەندگیری پارتی و یەکێتی دەکات
پەیوەندیدار