قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت



بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هندی قەدەغەکراودا دەگرن و پسپۆڕێکی ڤێتێرنەریش زیانەکانی ئەو جۆرە گۆشتە ئاشکرا دەکات.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەست بەسەر یەک تۆن و (183) کیلۆگرام گۆشتی هندی قەدەغەکراودا گرت و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لە ناوبردنی.

لەوبارەیەوە، د.ژیار بەهادین، پزیشکی ڤێتێرنەری ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزی ڕێژەی ئەو ماددەی بۆ پاراستن لە تێکچونی گۆشت دەکرێتە گۆشتی هندییەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەکردنی داوە.

وتیشی، چەندین جار پشکنین بۆ گۆشتی هندی بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام لە تاقیگەکاندا وەڵام بە نەشیاو بۆ خواردنی مرۆڤ دراوەتەوە.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو جۆرە مادانە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەکارهێنانی مادەکانی پاراستنی خۆراک بەرێژەیەکی زۆر لەناو خواردەمەنییەکاندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی زیاددەکات.

بانكی ناوەندیی هەرێم: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەستە
پێشت بانكی ناوەندیی هەرێم: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەستە
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
دواتر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار