فۆڕمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکییەکان ڕاگەیەنرا



تەندروستی عێراق دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێکە تەکنیکییە پزیشکییەکان ڕاگەیاند، کە دامەزراندنەکە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕێنمایی دەرکردووە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە تەکنییکییە پزیشکییەکان بۆ زانکۆکانی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.

ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنەکە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، کە ماوەی ٣٠ ڕۆژ کارا دەبێت و خوازیاران دەتوانن پڕی بکەنەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم لینکە بکە

باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
پێشت باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
ماڵی فرە کەیبانوو خۆڵی تا ئەژنۆیە
دواتر ماڵی فرە کەیبانوو خۆڵی تا ئەژنۆیە
ەیوەندیدار