باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژی٢٠٢٤/٤/٢ دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری دادوەر، توانیان ٤ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ڕوبەڕوبونەوەیەکی چەکداری لە ڕانیە دەستگیربکەن، دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی ٣٠٠ دەنک حەبی تڕاماڵ و ٥٠٠ گرام شیلەی تلیاک و دوو ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

فەیسبووک بە تایبەتمەندییەکی نوێ ڕکابەری “تیک تۆک” دەکات
پێشت فەیسبووک بە تایبەتمەندییەکی نوێ ڕکابەری “تیک تۆک” دەکات
فۆڕمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکییەکان ڕاگەیەنرا
دواتر فۆڕمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکییەکان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار