مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر کرد



ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاکۆ بێریندز کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و کلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

لەدیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێم و هەڵوێست و تێبینیەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان.

هەردوو کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا پاڵپشتی وڵاته‌كانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە ە گرنگی هەڵبژاردن خستەڕوو بە جۆرێک کە نوێنەرایەتی ڕووی دیموکراسی هەرێمی کوردستان بکات، ئەویش بە هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.

مەسعود بارزانی جەختی لەوە کردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرا، بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دروست بكرێت. بێبەشكردنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان لە هەڵبژاردن، بێبەشكردنی زیاتر له‌ چوارسه‌د هه‌زار دەنگدەر لە دەنگدان و جگە لەوەش سەپاندنی ڕێکار و میکانیزمی و ڕێوشوێنی نادروست لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، وا دەكات كە هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان نەكات.

قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت
پێت قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت
ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەكرێت
دوات ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەكرێت
پەیوەندیدار