دژە تیرۆری کوردستان دەربارەی بۆردومانەکەی تورکیا ڕوونکردنەوە دەدات



دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند لە بۆردومانەکەی شەنگالدا “بەرپرسێکی باڵای پەکەکە” کراوەتە ئامانج.

دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 11:35ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شەنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە بۆردومانەکەدا “بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون”.

لە لایەکی دیکەشەوە میدیای نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کراوە “مەدەنی بووە”.

تورکیا دەستی بەسەر گەورە شارەوانی واندا گرت و خۆپیشاندان دەستیپێکرد
پێشت تورکیا دەستی بەسەر گەورە شارەوانی واندا گرت و خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ڕەمەزان پەیڕەوە جیاوازەکانی لە هەڵەبجە لەسەر یەک سفرە و خوان کۆکردەوە
دواتر ڕەمەزان پەیڕەوە جیاوازەکانی لە هەڵەبجە لەسەر یەک سفرە و خوان کۆکردەوە
ەیوەندیدار