قائیمقامیه‌تی سلێمانی 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی لەناوبرد



سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ مانگی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپدا گرتووه‌ كه‌ 45 تۆنی‌ قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی وشك بووه‌‌.

جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی كاروچالاكی مانگی ڕابردووی‌ لیژنه‌كه و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆگاكان‌‌، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌ نیازبوون له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و به‌ نرخی كه‌متر له‌ بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه‌.

وتیشی، ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له ‌مانگی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌، 39 ته‌نه‌كه‌ هه‌نگوین، 120 سێت خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشته‌كان و به‌بڕی جیاواز شیری منداڵ، رۆنی چێشت، په‌نیر، زه‌یتون له‌گه‌ڵ 242 كارتۆن زاهی، دوو هه‌زار و 880 قتوو ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه‌ و كلینێكسی ته‌ڕ و بڕێكی زۆر ماده‌‌ی جوانكاری خانمان پێكهاتوون.

ڕونیكرده‌وە، له ‌مانگی ئاداردا لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 111 سه‌ردانیان بۆ كۆگاكان ئه‌نجام داوه و 11 كۆگایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن بن هه‌روه‌ها‌ 29 پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ ئه‌و كۆگایانه‌ كردووه ‌سه‌رپێچیان كردووه‌ و ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاساییه‌كان كراونه‌ته‌وه‌.

یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێت یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوێستی ڕاگەیاند
“دەبێت متمانەی هاووڵاتییان بۆ سیستمی بانکی بگەڕێندرێتەوە”
دوات “دەبێت متمانەی هاووڵاتییان بۆ سیستمی بانکی بگەڕێندرێتەوە”
پەیوەندیدار