وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە



وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە و ٦٩ ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچە دانراوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە، وەزیری دارایی عێراق دەستبكات بە پارەداركردنی پارێزگاكان و لە هەمانكاتدا ٦٩ ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچەی مووچەخۆران دانراوە و مووچە بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند:”چاوەڕواندەكرێت لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پەسەندبكات”.

ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت
پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
دوات پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
پەیوەندیدار