پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە



جێگری سەرۆکی حکومەتی ەهریمی کوردستان بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشوری (ئەکیتۆ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە”.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشوری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.

دەشڵێت:”کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەبەوەشدەکات، بۆنە ئاینی و کلتورییەکانی هەموو پێکهاتەکانیش دەرفەتێکی گرنگن بۆ قوڵکردنەوەی ئەم گیانی پێکەوەژیان و برایەتییەیە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە
پێشت وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە
کارمەندانی تەندروستی بایکۆتیان شکاند
دواتر کارمەندانی تەندروستی بایکۆتیان شکاند
ەیوەندیدار