شارەوانی بۆ پێدانی پارەی جەژنانە بە ژینگەپارێزان بڕیاریدا



سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێدانی جەژنانە بە كرێكارانی ژینگەپارێز، بابەتێكی تەواو ئارەزوومەندانەیە و جەختیشدەكاتەوە، هەر ڕەفتارێكی نەشیاوی ژینگەپارێزان ڕێكاری یاسایی لێدەكەوێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێدانی جەژنانە بە كرێكارانی ژینگەپارێز، بابەتێكی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاووڵاتییەك ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەك بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێكی تر بدات بەو ژینگەپارێزانە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆرێك لە سواڵكەران بەناوی كرێكارانی شارەوانیەوە پێش جەژنان لەناو كۆڵانەكان دەگەڕێن بۆ جەژنانە، ئێمە وەكو شارەوانی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتیان ئەگەر نیازی هاوكاری یان جەژنانەیان هەیە بە كرێكارانی شارەوانی، ئەوە بیدەن بەو كرێكارانەی كە ئامێری كۆكردنەوەی خاشاكیان لەگەڵە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر ڕەفتارێكی نەشیاو لەلایەن كرێكاران و كارمەندانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بەرامبەر هاووڵاتیان وەك (بەزۆر وەرگرتنی پارە ، دیاریكردنی بڕەكەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یان زبڵیان هەڵنەگرنەوە ئەگەر پارەیان پێ نەدان) یان هەڕ ڕەفتارێكی نەگونجاوی تر، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیەوە بكەن، بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری پێویست.

مەریوان قەرەنی: سه‌رۆك كۆمار دوو ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌
پێت مەریوان قەرەنی: سه‌رۆك كۆمار دوو ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌
خانەنشینان: دەبێت مووچەكانمان هاوتای عێراق بكرێت
دوات خانەنشینان: دەبێت مووچەكانمان هاوتای عێراق بكرێت
پەیوەندیدار