لە سبەینێوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت



لە سبەینێوە کارتی نیشتمانی دەبێتە بەڵگەنامەی فەرمی و بەڵگەنامە كۆنەكانی هاووڵاتییان كاریان پێناكرێت.

وەزیری ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند، پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن لە سبەینێوە واتە لە 1ی نیسان بەڵگەنامە كۆنەكانی هاووڵاتییان كاریان پێناكرێت، تا ئێستاش توانراوە زیاتر %84  هاووڵاتییانی عێراق کارتی نیشتمانیان بۆ دەربهێندرێت.

ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی بە هەرێمی كوردستانیشەوە كارتی نیشتمانیان بۆ دەرهێنراوە و لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای مانگی نیسان بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت و لە ئایندەدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە مانگی شوباتدا وادەی كاركردنی بە بەڵگەنامە كۆنەكانی باری شارستانی تا ١ مانگی نیسانی ئەمساڵ درێژکردەوە، بۆئەوەی دەرفەتێكی زیاتر بەو هاووڵاتییانە بدرێت تا مامەڵەی كارتی نیشتمانی ئەنجام بدەن.

 

بەکارهێنانی زەیت بۆ سوورکردنەوە زیان بە مێشک دەگەیەنێت
پێت بەکارهێنانی زەیت بۆ سوورکردنەوە زیان بە مێشک دەگەیەنێت
چیای تاکاماگاهارا … خراپترین یادەوەری کارەساتی فڕۆکەوانی لە مێژووی ژاپۆندا
دوات چیای تاکاماگاهارا … خراپترین یادەوەری کارەساتی فڕۆکەوانی لە مێژووی ژاپۆندا
پەیوەندیدار