چیای تاکاماگاهارا … خراپترین یادەوەری کارەساتی فڕۆکەوانی لە مێژووی ژاپۆندا



لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٧ فڕۆکەخانەی دورگەی تێنریڤی ئیسپانیا خراپترین کارەساتی لە مێژووی فڕۆکەوانی مەدەنی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی تەمێکی زۆر و قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکەدا، دوو فڕۆکە لە ئاستی نیشتنەوەی فڕۆکەخانەکەدا پێکیاندا دا و ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٨٣ کەس.

 

نزیکەی ٨ ساڵ دوای کارەساتی تێنریڤی، لە ساڵی ١٩٨٥ جیهان لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکانی کارەساتێکی دیکە کرد کە ژاپۆنی هەژاند، ئەویش دوای چەند خولەکێک لە بەرزبوونەوە، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٤٧ کە بەشێک بوو لە گەشتی ١٢٣ی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن، کەوتە خوارەوە و سەدان کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا.

فڕۆکەیەکی بۆینگ ٧٤٧ لە فڕۆکەخانەی هانێدا، لە پایتەختی تۆکیۆ، نزیکەی کاتژمێر ٦:١٢ی پاشنیوەڕۆی ١٢ی ئابی ١٩٨٥ هەڵفڕی و ٥٠٩ سەرنشینی تێدابوو، جگە لە پانزە ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی.

 

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ژاپۆن، گەشتی ١٢٣ نوێنەرایەتی گەشتێکی ناوخۆیی دەکرد و بڕیار بوو فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆساکا بنیشێتەوە کە نزیکەی پێنج سەد کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی هانێدا دوورە.

 

تەنها ١٢ خولەک دوای فڕینی، فڕۆکەکە کەوتە ژێر فشارێکی زۆرەوە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ لەکارکەوتنی بەرپەستی پەستانی دواوە، بەهۆی ئەمەوە فڕۆکەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت، ئەمەش بووە هۆی تێکدانی جێگیرکەری ڕاست و بڕینی چوار هێڵی هایدرۆلیکی.

 

لەگەڵ بەردەوامی دابەزینی فشارەکانی ناو کابینەی فڕۆکەکە، سەرنشینەکان دەستیان کرد بە بەستنی دەمامکی ئۆکسجین، وردە وردە تیمی فڕۆکەکە کۆنترۆڵی پێکهاتە هایدرۆلیکییەکانی فڕۆکەکەیان لەدەستدا، کە لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و خۆی کێشا بە چیای تاکاماگاهارا کە ١٠٠ کیلۆمەتر لە تۆکیۆی پایتەختەوە دوورە.

ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٢٠ کەس لە فڕۆکەی ١٢٣، لەنێو کوژراوەکاندا تیمی فڕۆکەکە هەبوون کە لە ١٥ کەس پێکهاتبوون، جگە لە نزیکەی ٥٠٥ سەرنشین.

 

لە لایەکی ترەوە تەنها ٤ سەرنشین توانیان لە ژیاندا بمێننەوە دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بەهانایان هاتن.

 

دوابەدوای ڕووداوەکە، دەسەڵاتدارانی ژاپۆن هەوڵیان دا شوێنی ئەو فڕۆکەیە بدۆزنەوە کە لە ڕاداردا دیارنەمابوو، ژاپۆنییەکان سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوەی دوای تەنها ٢٠ خولەک.

دواتر ژاپۆن هەنگاوی نا، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کارەساتەکە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکان، ئەوە ڕوون بووەوە کە ئەو فڕۆکەیە ٧ ساڵ لەمەوبەر تووشی ڕووداوێک بووە کە پێویست بووە لەلایەن تەکنیکارانی کۆمپانیای بۆینگەوە چاک بکرێتەوە، بەڵام چاکسازی پێویستی تێدا نەکرابوو.

 

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، ژاپۆن ناوی گەشتی ١٢٣ی لە ڕێگا ناوخۆییەکانی هەڵوەشاندەوە و فڕۆکەی ١٢٧ی گۆڕی، سەرەڕای ئەوەش بەرپرسانی فڕۆکەوانی مەدەنی ژاپۆن بڕیاریاندا لەبری فڕۆکەی بۆینگ ٧٤٧ فڕۆکەکانی بۆینگ ٧٧٧ و ٧٦٧ بەکاربهێنن.

لە سبەینێوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت
پێشت لە سبەینێوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت
نرخی گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاریکرا
دواتر نرخی گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاریکرا
ەیوەندیدار