بەکارهێنانی زەیت بۆ سوورکردنەوە زیان بە مێشک دەگەیەنێت



زەیتی سوورکردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەڵام توێژینەوەیەکی ئەم دواییە تیشکی خستووەتە سەر دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیتی سوورکردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژو تێکچوونی خێرای مێشک.

توێژینەوەکە لەسەر مشک ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەی دەریخستووە، ئەوانەی خواردنەکانیان بە زەیتی چێشتلێنانیان گەرمکراوەتەوە، ئاستی تێکچوونی دەمارەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترە لە چاو ئەو مشکانەی کە خۆراکی ستانداردیان خواردووە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گەرمکردنەوەی زەیت تێکچوونی دەمارەکان زیاد دەکات بەهۆی تێکدانی سیستمی کارکردنی جگەر، ڕیخۆڵە و مێشک، کە گرنگە بۆ پاراستنی هێمۆستاسیسی فیزیۆلۆژی و پەیوەندی بە تێکچوونی دەمارەوە هەیە.

 

زیانێکی بەرچاو

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو خۆراکانەی کە زەیتی گەرمکردنەوە لەخۆدەگرێت، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، کۆلیسترۆڵی LDL، ترایگلیسیرید، AST و ALT و نیشانەکانی هەوکردن.

بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی “medicalnewstoday” بڵاویکردووەتەوە، جگە لەوەی زیانێکی بەرچاو بە پێکهاتەکانی جگەر و قۆڵۆن دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە دڵ و خوێنبەرەکان و ئەندامەکانی دیکەش دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا زەیتی گەرمکراوە دەبێتە هۆی تێکچوونی مێشک بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە گرنگن بۆ دووبارە دروستبوونەوە.

لە بەرامبەردا ئەو مشکانەی کە زەیتە گەرمنەکراوەکانیان پێدرابوو، نیشانەی باشتری تەندروستی مێشکیان نیشان دا بە بەراورد بەو مشکانەی کە زەیتە گەرمکراوەکانیان پێدرابوو.

 

زەیتی گەرمکەرەوە

گەرمکردنی زەیتەکان بۆ پلەی گەرمی بەرز پێکهاتەی کیمیایی سروشتییان دەگۆڕێت، دژە ئۆکسێنەرە بەسوودەکانیان کەمدەکاتەوە و پێکهاتەی زیانبەخشی وەکو چەوری ترانس، ئەکریلامید و ئەلدەهیدەکان دروست دەکات.

دووبارە گەرمکردنەوەی زەیتەکان بەتایبەت بۆ سورکردنەوە ئەم پرۆسەیە توندتر دەکات، چونکە ڕۆنەکە تادێت ناجێگیر دەبێت و سوودە تەندروستییەکانی لەدەست دەدات و لەگەڵ هەر بەکارهێنانێکدا ژەهری زیاتر دروست دەکات.

بۆ دوورکەوتنەوە لە زەیتی ناتەندروست زیاتر، پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن بەکارهێنەران پرسیار بکەن دەربارەی زەیتی چێشتلێنان کە لە چێشتخانەکاندا بەکاردەهێنرێن و ئەو خواردنانە هەڵبژێرن کە بە شێوازی تەندروستتر ئامادەکراون.

قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران لە هەڵکشاندایە
پێشت قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران لە هەڵکشاندایە
لە سبەینێوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت
دواتر لە سبەینێوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت
ەیوەندیدار