داودئۆغڵو پەیوەندی نێوان ئەردۆغان و ئیسرائیل بەبیر دەنگدەران دێنێتەوە





چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە، ڕەخنەی لە هاوپەیمانی پێشووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گرت، سەبارەت بە مامەڵەکردنی دووفاقیانەی لەگەڵ ئیسرائیل و جەنگی سەر کەرتی غەززەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.

 

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە، لە هەژماری پلاتفۆرمی ئێکس چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەردۆغانی تۆمەتبار کرد بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

 

سەرۆکی پارتی “ئایندە” کە پێشتر سەر بە “پارتی داد و گەشەپێدان” بوو، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە لێدوانە تەلەفزیۆنییەکاندا، ئەردۆغانی بە پراکتیزەکردنی “بێ ئەخلاقی و دووڕوویی” سیاسی تۆمەتبار کرد، هەروەها ڕەخنەی لە درێژەدان بە هەناردەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل گرت، بەتایبەتی سووتەمەنی بواری فڕۆکەوانی، کە لە مانگی یەکدا ئاستی هەناردەی گەیشتە لوتکە.

 

جگە لەوەش داوای ئاشکراکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆککۆماری تورکیا و نەتانیاهۆی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و ئەردۆغانی تۆمەتبارکرد بەوەی کە ناوبراو بەڵێنی بە ناتانیاهۆی داوە کە ماماڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕانەگرێت.

 

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە، وتی، “ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری تورکیا دەیکات خیانەتێکی مێژووییە لە غەززە و ستەملێکراوان”، بەڵێنیدا گوشاری زیاتر بخاتە سەر پارتی دەسەڵاتدار بۆ ڕاگرتنی هەناردەکانی تورکیا بۆ تەلئەبیب.

 

ئایدن سێزەر شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا لە لێدوانێکدا، رایگەیاندووە؛ “ڕەخنەکانی ئەم دواییەی داود ئۆغڵو پەیامێکە بۆ جیهانی عەرەبی” .

 

سیزار بە ماڵپەڕی ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاند، ئەردۆغان سەرەڕای ململانێکانی غەززە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپارێزێت و هەر بۆیە داودئۆغڵو ڕەخنەی لێ گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتی لێدوانەکان ئامانجی ناوخۆییش پیشان دەدات کە سەرۆکی پارتی ئایندە ئاواتەخوازە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجانە”.

 

بە بۆچوونی ئایدن سێزەر شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا، داودئۆغڵو دەیەوێت کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی عەرەب دروست بکات لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی رۆژی یەکشەممەدا، هەربۆیە ڕەخنەی لە ئەردۆغان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل گرت.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئادار تورکیا هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی لە سەرتاسەری وڵات بەرێوە ببات، لە کاتێکدا پارتی دەسەڵاتدار بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی وەرگرتنەوەی شارەوانییەکانی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ دەکات، کە لە هەڵبژاردنەکانی ئادار و حوزەیرانی 2019دا لەدەستی دان، ئەمەش چەند مانگێک دوای ئەوەی ئەردۆغان لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا لە خولی سێیەمی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

دەیان کاندیدی سەربەخۆ بەشداری ئەم هەڵبژاردنانە دەکەن، لەگەڵ ئەوانی دیکە کە سەر بە 36 پارتی سیاسین لە سەرانسەری وڵاتدا، دیارترینیان، بریتین لە؛ “پارتی داد و گەشەپێدان”، “پارتی گەلی کۆماری”، “یەکسانی و دیموکراسی گەلان، ” “خۆشگوزەرانی نوێ” و “پارتی باش”.

شارەزایەکی کەشناسی: ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی سەرما دەکەین
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی سەرما دەکەین
بەهۆی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنە ڕۆژنامەنووسێک، باڵیۆزێکی ئێران لە کارەکەی دوورخرایەوە
دواتر بەهۆی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنە ڕۆژنامەنووسێک، باڵیۆزێکی ئێران لە کارەکەی دوورخرایەوە
ەیوەندیدار