“بڕیارەكەی مەسرور بارزانی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان ئاسایی دەكاتەوە”



 

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم زۆر گرنگ بوو؛ ده‌شڵێت: كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان.

گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر به‌ كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگ بوو و كاریگه‌ری ئه‌رێنی كرده‌ سه‌ر گه‌شبینی خه‌ڵك و جووڵه‌ی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یامه‌كه‌ و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واو گونجاو بوو له‌ خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ سیاسه‌تی دژایه‌تی به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی جیا جیا سزا ده‌درێت.

گه‌یلان حاجی سه‌عید باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و په‌یامه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا، كه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ و جه‌ژن نزیك ده‌بێته‌وه‌، جووڵه‌یه‌كی ته‌واوی خسته‌ بازاڕ و هاووڵاتییانی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و فشاره‌كاندا زاڵ ده‌بن.

سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بڕیاره‌كانی مه‌سرور بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی جووڵه‌ ده‌خاته‌ بازاڕ و ئابووری ده‌بووژێنێته‌وه‌، هاوكات كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان له‌و دۆخه‌ سه‌پێنراوه‌كه‌ی به‌غدا بۆی دروست كردوون.

 

بەوێنە؛ ئاوی دوكان ڕوون نەبۆتەوە و نەوتەكەی تێداماوە
پێت بەوێنە؛ ئاوی دوكان ڕوون نەبۆتەوە و نەوتەكەی تێداماوە
دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە كرایە پشوو
دوات دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە كرایە پشوو
پەیوەندیدار