پێشەوا هەورامانی: هەژماری من هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە



وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 ئاشكرادەكات و سەبارەت بە لێبڕینی پارەی ئاو و كارەبا لەڕێگەی هەژماری منەوە ڕایدەگەیەنێت، ناتوانرێت بەبێ ڕەزامەنسی خاوەنی هەژمارەكە دەستکاری پارەکەی بکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاندووە، نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کراوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی سێی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەگەر بەدەستمان بگات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکەین.

وتیشی، “ئەو کاتی کە ئێمە مووچەمان دەدا داهات لەژێر دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندابوو، ئەو کاتیش هەندێک خەڵک دەیانگووت ئەگەر داهات رادەستی بەغدا بکرێت مووچە بە تەواوی دەدرێت و دواناکەویت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیەک هەوڵی دەدا مووچەی خەڵک نەفەوتێت و بەهەر شیوەیەک بێت دابەشی بکات، بەڵام ئێستادا دەبینن بە دەستی حکومەتی فیدڕاڵ بارودۆخی مووچەخۆران چۆنە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەژماری من پڕۆژەیەکی نوێیە و سەرکەوتووە و هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە، هەرێمی کورستان لە ئیستادا لە بواری داراییدا لە ڕیزی وڵاتە دواکەتووەکانە و لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە پارە سپیکردنەوەی تێدا دەکرێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە لە هەوڵدایە ڕێگری لە قاچاغ و سپیکردنەوەی پارە بکات، هەژماری من سیستەمێکی دارایی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات”.

پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: لە ئێستادا کۆمەڵێک بانکی دیکە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بەشداری لەو پڕۆژەیە بکەن، ئەو بانکانەی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بلاک لیستدان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەشداربن لەو پڕۆژەیە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەوەی دەستکاری پارەی هەژماری بانکی هاونیشتمانیان دەکرێت بۆ قەرزەکانی کارەبا و ئاو و هاتووچۆ جەختی لەوە کردەوە، ناتوانرێت بەبێ ڕەزامەنسی خاوەنی هەژمارەکە دەستکاری پارەکەی بکرێت، ئەمەش پڕوپاگەندەیەکە، کە ناحەزانی پڕۆژەی هەژماری من دروستیان کردووە.

خانمی یەکەم لەگەڵ بەشێكی خانمانی ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکار كۆبووەوە
پێت خانمی یەکەم لەگەڵ بەشێكی خانمانی ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکار كۆبووەوە
گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات
دوات گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات
پەیوەندیدار