ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرا کرا



لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، میدیای یەکێتی ناوی بەشێك لە کاندیدەکانی حزبەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پینجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو درێژکرایەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، یەکێتی 76 کاندیدی بۆ بازنەی سلێمانی دەبێت و ئەوەشی خستەڕوو کە “بۆ سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، باس لەناوی هەریەک لە تەلار لەتیف، بەرپرسی ناوەندی یاسایی یەکێتی و سالار مەحمود، لێپسراوی مەڵبەندی گەرمیان دەکرێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە نێو کاندیدەکاندا، ئەم ناوانە یەکلایی بوونەتەوە، “سالار مەحمود، ئەحمەد میرە،  د.یاد نەقشبەندی، د. ئومێد حەمید، ژوان حەمە رەش، سالاری بازیان، لوقمان وەردی، ئارام بەکر، بورهانی کۆمیتە، قادر رزگەیی، زانا حەسەن، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، فەرهاد پیرەمەگروونى و رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی”.

پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم
پێت پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم
ڤیدیۆ؛ دژ بە دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانێکی کورد، لە پاریس رووبەڕووبوونەوە ڕوویدا
دوات ڤیدیۆ؛ دژ بە دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانێکی کورد، لە پاریس رووبەڕووبوونەوە ڕوویدا
پەیوەندیدار