ڤیدیۆ؛ دژ بە دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانێکی کورد، لە پاریس رووبەڕووبوونەوە ڕوویدا



لە فڕۆکەخانەی پاریس، لەمیانی رێگری لە دیپۆرتکردنەوەی چالاکاوانێکی ناسراوی کورد بۆ تورکیا، رووبەرووبوونەوە هاتە ئارا.

 

دۆخێکی توندوتیژی لە فڕۆکەخانەی شارل دیگۆل لە پاریس هاتە ئارا، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی کورد، هەوڵیاندا دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانێکی ناسراوی کورد بۆ تورکیا بوەستێنن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو شەڕە بەهۆی ئەوە بووە کە ژمارەیەک هاووڵاتی کورد، دەیانویست ڕاگواستنی چالاکوانی کورد(فیراس کۆرکماز) بۆ تورکیا ڕابگرن.

 

کۆرکماز، بە چالاکوانێکی ناسراو دادەنرێت کە پشتیوانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، بە دژایەتی توندی بەرامبەر حکومەتی تورکیا ناوبانگی دەرکردووە.

 

کۆرکماز، دوای ئەوەی هەوڵی پەنابەری لە فەرەنسا دا، حکومەتی فەرەنسا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا دا، ئەمەش هاوولاتیانی کوردی تووڕە کرد کە لە ڕۆژی دیپۆرتکردنەوەکەدا چوونە فڕۆکەخانەی پاریس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بڕیارەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا.

ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرا کرا
پێشت ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرا کرا
ئۆکراین لە شەوێکدا 26 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیای خستەخوارەوە
دواتر ئۆکراین لە شەوێکدا 26 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیای خستەخوارەوە
ەیوەندیدار