ئایا خواردنی شەکر تینووت دەکات؟



زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر هاوسەنگی شلەی لەش تێکدەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە تینوێتی، لەکاتێکدا جەستە هەوڵدەدات ئاستی شێداری لەش بپارێزێت.

زۆربەی خەڵک تێبینی ئەوە دەکەن لە کاتی خواردنی شیرینی ڕاستەوخۆ هەست بە تینوێتی دەکەن و پێویستییەکی زیاتریان بە ئاوهەیە.

ماڵپەڕی Health Shots ڕاپۆرتێکی تایبەتی بڵاوکردووەتەوە، هۆکارەکانی هەستکردن بە تینوێتی ڕاستەوخۆ دوای خواردنی شیرینی و شەکر ڕووندەکاتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، خواردنی بڕێکی زۆری شەکر دەبێتە هۆی هەڵاوسانی ئاستی شەکری خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی میزکردن، وادەکات جەستە زیاتر هەست بە تینووبوون بکات.

بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆز لە جەستەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی گورچیلەکان میزی زیاتر بەرهەمدەهێنن بۆ دەرکردنی گلوکۆزی زیادەی لەش.

نوپور پاتەل، پسپۆڕی بەناوبانگی خۆراک دەڵێت، زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر هاوسەنگی شلەی لەش تێکدەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە تینوێتی لەکاتێکدا لەش هەوڵدەدات ئاستی شێداری جەستە بۆ باری ئاسایی بگەڕێنێتەوە.

پزیشکان ڕوونیدەکەنەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆز لە لەشدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی گورچیلەکان میزێکی زیاتر بەرهەمدەهێنن بۆ دەرکردنی گلوکۆزی زیادە لە لەشدا و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هاوسەنگی شلەی ناو لەش، بەمەش مێشک بە جەستە دەڵێت کە خواردنەوەی ئاوی زیاتر پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییە لەدەستچووەکان.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە چەند ڕێگایەک دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تینوێتییەی کە مرۆڤ ڕاستەوخۆ دوای خواردنی شەکر هەستی پێدەکات و ئەم شێوازانەش بریتین لە:

یەکەم: بە درێژایی ڕۆژ جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە، بەو پێیەی دەبێت بە درێژایی ڕۆژ بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییەکانی وشکبوونەوەی لەش کە بەهۆی شەکرەوە دروست دەبێت، چونکە نابێت چاوەڕێ بکەیت تا لەناکاو جەستەت وشک ببێتەوە دوای خواردنی شەکر.

دووەم: کەمکردنەوەی خواردنی شەکر، وەکو هەموو کەسێک حەزی لە خواردنی شیرینییە، بەڵام ئەم شیرینیانە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی لەش، هەروەها شەکری زیادە بە هیچ شێوەیەک هیچ سوودێک بە جەستە ناگەیەنێت.

سێیەم: شلەمەنی تەندروست هەڵبژێرە وەک ئاو، چای گیایی، لەبری خواردنەوە شەکردارەکان بۆ کەمکردنەوەی تینوێتی بەبێ زیادکردنی شەکری زیادە.

چوارەم: نەخۆشانی شەکرە پێویستە زیاتر هۆشیار بن، ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە یان بەرگری ئەنسۆلین بوویت، بە وردی چاودێری ئاستی شەکر لە خوێندا بکە، هەروەها خۆراکەکەت ڕێکبخە بۆ ئەوەی دوای خواردنی شەکر ئاستی تینوێتی زۆر نەبێت.

پێنجەم: ژەمە خواردنەکانت بە ژیرانە هەڵبژێرە، بۆ ئەوەی بڕێکی هاوسەنگ لە کاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری تەندروست لەخۆبگرێت، یارمەتی جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بدات و ڕێگری لە هۆکارەکانی تینوێتی بکات.

شەشەم: زیاتر خۆراکی شێدارکەرەوە هەڵبژێرە، هەندێکجار مەیلی ئەوەمان هەیە بەدرێژایی ڕۆژ بڕێکی پێویست ئاو لەبیر بکەین، لەبری ئەوە دەتوانین ئەو خۆراکە شێدارکەرانەی وەک سەوزە و میوە بخەینە ناو خۆراکمانەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە و دەتوانن یارمەتیدەر بن پاراستنی ئاستی ئاو لە لەشدا.

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی ڕاگەیاند
لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژانە یەک ملیار ژەمە خۆراک فڕێ دەدرێت
دواتر لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژانە یەک ملیار ژەمە خۆراک فڕێ دەدرێت
ەیوەندیدار