لە هەولێر پاركێك و یاریگایەكی منداڵان دروست دەكرێت



ڕێكخراوێكی كۆریای باشوور، پاركێك و یاریگایەكی یاری منداڵان لە هەولێر دروست دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوار شەممە 2024.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێكی “رێكخراوی یەكتر قبوڵكردنی كۆریای باشوور” كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، پارێزگاری هەولێر تیشكی خستەسەر یەكتر قەبوڵكردن و پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان و وتی، “پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبی و یەكتر قەبوڵكردن وایكردوە هەرێمی كوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی ببێتە نمونەیەكی باڵا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی كرا و لەمبارەیەشەوە شاندی میوان ئامانجی خۆیان لە سەردانەكەیان خستە ڕوو، كە ئەویش پڕۆژەی دروستكردنی پاركێك و یاریگەیەكی یاری منداڵانە لە هەولێری پایتەخت.

لای خۆشیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی، هەموو پاڵپشتی و هاریكاری و ئاسانكارییەكی پارێزگای هەولێری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكەیان نیشاندا.

كۆمسیۆن دوابڕیاری بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
پێت كۆمسیۆن دوابڕیاری بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
“پارەی زەکاتەکانتان ورد مەکەنەوە و چەند کەسێکی لە نەهامەتی پێ ڕزگار بکەن”
دوات “پارەی زەکاتەکانتان ورد مەکەنەوە و چەند کەسێکی لە نەهامەتی پێ ڕزگار بکەن”
پەیوەندیدار