كۆمسیۆن دوابڕیاری بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند



کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق سبەینێی وەک دوا وادە داناوە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و ھاوپەیمانێتیەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وادەکەش درێژناکاتەوە و وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت: “نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته‌ له‌نێوان %9 بۆ %15 بێت، كه‌بێگومان له‌ هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی ھاوپەیمانییەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤ ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت و وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی بریاری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە ١٠ ی حوزەیرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و پرۆسەکەش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەرێوەدەچێت.

لای خۆشیەوە، جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندووە، “نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته‌ له‌نێوان %9 بۆ %15 بێت، كه‌بێگومان له‌ هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌.

ڕاشیگەیاندووە، له‌دوای به‌دواداچوون و پشتبه‌ستن به‌ بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركه‌وت 79729 ده‌نگدەر له‌پارێزگاكه‌ هه‌ن، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ 3 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، هاوكات 5 بنكه‌ی تۆماركردنیشی ده‌بێت.

جومانه‌ غه‌لای وتیشی، “كۆمسیۆن هاوڕ‌ایه‌ له‌گه‌ڵ داواكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه‌ پێویسته‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی كۆتایی وێستگه‌كان بڵاوبكاته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین”.

 

١٧ى ڕەمەزان ڕۆژى سەرکەوتنى مسوڵمانان لە شەڕی بەدر ، چەند وێنەیەکی ئەو ناوچەیە ببینە
پێشت ١٧ى ڕەمەزان ڕۆژى سەرکەوتنى مسوڵمانان لە شەڕی بەدر ، چەند وێنەیەکی ئەو ناوچەیە ببینە
لە هەولێر پاركێك و یاریگایەكی منداڵان دروست دەكرێت
دواتر لە هەولێر پاركێك و یاریگایەكی منداڵان دروست دەكرێت
ەیوەندیدار