سەرەڕای پشوو، لە چەند فەرمانگەیەك دەوام دەكرێت



سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی هەفتەیەك بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، لە چەند فەرمانگە و نەخۆشخانەیەك دەوام بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای پشووی فەرمی، پزیشکان و کارمەندانمان بەردەوامن لە ناوەندە تەندروستیەکان لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەشێوەی ئێشکگری.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق بەشی فریاكەوتن ٢٤ کاتژمێر پزیشکان و کارمەندانمان لەپێشوازی چارەخوازاندا کراوەیە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لە مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری شەهید حەمید پزیشک و کارمەندان بەشێوەی ئێشکگر لەپێشوازی نەخۆشدا ئەبن لەکاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەرمانخانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بەیانیان کراوەیە دەتوانن سەردان بکەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە نەخۆشخانەی هیوا لەپێناو نەخۆشان و چارەسەری هاووڵاتیان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی سەری ساڵ و لەو ڕۆژانەدا دەوام دەكەن.

بافڵ تاڵەبانی؛ دۆخی عیراق بەشێوەیەكە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی؛ دۆخی عیراق بەشێوەیەكە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە
ئێران؛ داوا دەكات پۆلیسی فەڕەنسا دان بەخۆدا بگرن لە بەرامبەر خۆپیشاندەرە كوردەكان
دواتر ئێران؛ داوا دەكات پۆلیسی فەڕەنسا دان بەخۆدا بگرن لە بەرامبەر خۆپیشاندەرە كوردەكان
ەیوەندیدار