هاتووچۆى سلێمانى شکاندنى بایکۆتى ڕاگەیاند



پاش نزیکەی 10 ڕۆژ لە بایکۆتی دەوام بەهۆی دواکەوتنی مووچە و قەیرانی دارایی، هاتووچۆی سلێمانی شکاندنی بایکۆتی ڕاگەیاند.

ئاسۆ محەمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هەوڵێکی زۆر توانیومانە بەشێکی کارمەندەکانمان ڕازی بکەین کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بگەڕێنەوە دەوام.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتی هەیە ساڵنامە یان مۆڵەتی بەسەردەچێت و بۆ ئەوەی سزای ماددی نەدرێت، دەبێت نوێی بکاتەوە، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و لە بەرژەوەندیی خەڵک کارمەندەکانمان بڕیاریاندا بگەڕێنەوە سەر کار.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر تا ڕۆژی یەکشەممە مووچە دابەشبکرێت یاخود نا، ئەوا کارمەندەکانمان هەر دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی 10 ڕۆژە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بەهۆى دواکەوتنى پێدانى مووچەکانیانەوە بایکۆتى دەوامیان کردووە، هاوکات چەندین بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەی دیکەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بایکۆتی دەوامیان کردووە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و قەیرانی دارایی.

 

نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پێت نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
سامسۆنگ پەردە لەسەر گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 لادەدات، کە پڕن لە داهێنانی ناوازە و ئاسایش
دوات سامسۆنگ پەردە لەسەر گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 لادەدات، کە پڕن لە داهێنانی ناوازە و ئاسایش
پەیوەندیدار