سەرلەنوێ نرخی دۆلار بەرزبووەوە



بانکی ناوەندی نزیکەی 255 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 254 ملیۆن و 619 هەزار و 916 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 223 ملیۆن و 649 هەزار و 916ی حەواڵە و 30 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ تا ڕادەیەک بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە سەروو 147 هەزار دینار.

100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

بۆرسەی هەولێر  147 هەزار و 450 دینار

بۆرسەی سلێمانی 147 هەزار و 450 دینار

بۆرسەی بەغدا 147 هەزار و 400 دینار

بۆرسەی بەسڕە 147 هەزار و 450 دینار

کاتێک قەیرانی دارایی ڕوودەدا: چۆن ڕووبەڕووی دەبیتەوە؟
پێت کاتێک قەیرانی دارایی ڕوودەدا: چۆن ڕووبەڕووی دەبیتەوە؟
پزیشکانی نیشتەجێی دێرین، پلەبەند و خولاو بایکۆتی دەوامیان کرد
دوات پزیشکانی نیشتەجێی دێرین، پلەبەند و خولاو بایکۆتی دەوامیان کرد
پەیوەندیدار