نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای ستییەکانی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد و ڕایگەیاند، نرخی هەر کیلۆواتێک بریتییە لە 252 دینار، کە بەراورد بە مانگی ڕابردوو دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئازار دیاریکرد، کە بریتیە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (ئازار) بریتییە لە (252) دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، جێى ئاماژە بۆکردنە مانگى 2 (شوبات) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (254) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 2 دینار دابەزیوە.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

هەشت ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران
پێشت هەشت ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران
وادەی چاوەڕوانکراو بۆ گەیشتنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان ڕاگەیەنرا
دواتر وادەی چاوەڕوانکراو بۆ گەیشتنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار