وادەی چاوەڕوانکراو بۆ گەیشتنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان ڕاگەیەنرا



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، خشتەی بودجەی ساڵی 2024 هێشتا لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکاران لە دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتدایە، لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن بگەنە پەرلەمان.

موعین کازمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە حکومەتەوە نەگەیشتووەتە پەرلەمان، هەرچەندە لە مانگی ئازارداین و بڕیار بوو حکومەت پێش کۆتایی ساڵی ڕابردوو خشتەکان ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی هەموارکردنی پێشنیارکراوی بودجەی تەواوکرد، وە وەزارەتی پلاندانان بودجەی وەبەرهێنانی تەواوکرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خشتەکان ئێستا لە دەستەی ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆک وەزیراندان و خراوەتە بەردەم سەرۆک وەزیران، چاوەڕوان دەکرێت هەموارکردنی بودجەی ساڵی 2024 پێش جەژن بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
پێت نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
27 کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران
دوات 27 کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران
پەیوەندیدار