هەشت ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران



لە ئاکامی بۆردمانی فڕۆکەیەکی نەناسراودا، هەشت ئەندامی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سووریا کوژران.

درەنگانی دوێنێ شەو، چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو چەند پێگەیەکیان لە ناوچەکانی ساڵحییە، ئەلبوکەمال، مەیادین و قسوری سەر بە پارێزگای دێرەزوریان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کرد.

میدیا سووریا بڵایوکردەوە هێرشەکە لە لایەن فڕۆکەی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە، بۆیە گومانەکان بە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەچن کە ناوبەناو بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سووریا دەکاتە ئامانج.

ڕوانگەی سووریا بڵاویکردەوە لە هێرشەکەدا کەسێکی سووری و هەشت ئەندامی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژراون.

ڕوونیشیکردەوە، بۆردومانەکە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئێرانی ئەنجامدراوە کە ژمارەیەک ئەندامی سوپای پاسداران و پێداوسیتی لۆجستی لە ئێرانەوە بۆ سووریا گواستووەتەوە.

کاریگەرییە خراپەکانی ڕۆژووشکاندن بە قاوە
پێشت کاریگەرییە خراپەکانی ڕۆژووشکاندن بە قاوە
نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
دواتر نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
ەیوەندیدار