27 کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران



27 کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران کە هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا 27 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا ڕزگارکرد کە لەسەر بەلەمێکی چووپ بوون.

کۆچبەرەکان لە کاتی هەوڵدانیان بۆ کۆچکردن بەرەو ئەوروپا بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە لە دەریای ئیجەدا گیریانخواردبوو.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە لە نێو کۆچبەرەکاندا 12 منداڵ هەیە، بەڵام ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.

وادەی چاوەڕوانکراو بۆ گەیشتنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان ڕاگەیەنرا
پێشت وادەی چاوەڕوانکراو بۆ گەیشتنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان ڕاگەیەنرا
“عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە مووچە بدات و لە ژمارە و ناسنامەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بە گومانە”
دواتر “عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە مووچە بدات و لە ژمارە و ناسنامەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بە گومانە”
ەیوەندیدار