ڕێگری لە خۆپیشاندان کرا و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران



بڕیار بوو خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەبچێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران.

پاش ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە بازنەی مەلیک مەحموودی شاری سلێمانی و بەرەو دەباشان، ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایان گردبوونەوە بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و ژمارەیەک لە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیش دەستگیرکران.

بەپێی زانیارییەکانی کە دەست (خەڵک) کەوتووە، لە هەڵەبجە، كەلار و سلێمانی ژمارەیەك مامۆستای ناڕازی دەستگیرکراون و ڕیگریش لەوەکراوە مامۆستایان خۆپیشاندانەکانیان بەرەو دەباشان بەرن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سلێمانی: مامۆستا نەجمەدین محەمەد، سادق هەڵەدنی، عادل حەسەن و مامۆستا عەبدولخالق ماوەتی دەستگیرکراون.

هاوکات لە گەرمیان، مامۆستا نەبەرد ئەحمەد، ئاری عزەدین و ئاسۆ محەمەد، لە هەڵەبجەش مامۆستا دانا عەبدول و هاوڕێكانی دەستگیرکران.

عوسمان کاروانی، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، مامۆستایان دەستگیر مەکەن داواکاریەکانیان جێبەجێبکەن، چونکە داواکاری ئەوان داواکاری سەرجەم خەڵکی کوردستانە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان لە کاتێکدایە، کە چەند ڕۆژێک دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی لە دژی دواکەوتنی مووچە و قەیرانە داراییەکان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە، داوا دەکەن بە زووترین کات مووچە دابەشبکرێت.

 

تورکە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی کورد
پێشت تورکە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی کورد
ساڵی ٢٠٣٠ دووجار بەر مانگی ڕەمەزان دەکەوین و بەڕۆژوو دەبین
دواتر ساڵی ٢٠٣٠ دووجار بەر مانگی ڕەمەزان دەکەوین و بەڕۆژوو دەبین
ەیوەندیدار