ساڵی ٢٠٣٠ دووجار بەر مانگی ڕەمەزان دەکەوین و بەڕۆژوو دەبین



لە دۆخێکدا،  کە لە ٣٣ ساڵدا تەنها یەک جار ڕوودەدات، وەک چۆن لە ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٩٧ ڕوویدا، لە یەک ساڵدا دووجار بەر بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان دەکەوین، لە ساڵی ٢٠٣٠ و دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠٦٣ بەهەمان شێوە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٣٠ لە پێنجی مانگی یەکدا، کە هاوتایە لەگەڵ ساڵی ١٤٥١ کۆچی و دواتر لە هەمان ساڵی زاینیدا دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە ٢٦ی کانوونی دووەم کە هاوتایە لەگەڵ ساڵی ١٤٥٢ کۆچی، دوو جار بەر مانگی ڕەمەزان دەکەوین.

بەواتایەکی دیکە، لە ساڵی ٢٠٣٠ نزیکەی ٣٦ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبین کە ٣٠ ڕۆژیان هی ساڵی ١٤٥١ و ٦ ڕۆژیش هی ساڵی ١٤٥٢.

 

هۆکاری دووبارەبوونەوەی مانگی ڕەمەزان لە ساڵێکدا دووجار چی یە؟

هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مانگی ڕەمەزان دەکەوێتە ناو ساڵی مانگیەوە کە لە ٣٥٤ ڕۆژ پێکدێت، لە کاتێکدا وەرزەکان پەیڕەوی لە سیستمی ساڵی خۆر دەکەن کە ماوەی ٣٦٥ ڕۆژە، بۆیە جیاوازی نێوانیان ١١ ڕۆژە، و مانگی رەمەزان لە ٣٣ ساڵ جارێک بە چوار وەرزەکەدا تێدەپەڕێت.

 

لە ساڵانی نێوان ساڵانی ١٤٤٣ بۆ ١٤٤٦ی کۆچی لە بەهاردا مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبین، وە لە ساڵانی ١٤٤٧ تا ١٤٥٠ کۆچی لە زستاندا، پاشان لە پایزدا دەچینە قۆناغی ڕۆژوو، و تا کۆتاییەکانی ١٩٥٠ی کۆچی لە هاویندا ڕۆژوو دەگەڕێتەوە .

ڕێگری لە خۆپیشاندان کرا و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران
پێشت ڕێگری لە خۆپیشاندان کرا و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران
بۆچی دوای ژەمەکان حەزێکی بەهێزمان هەیە بۆ خواردنی شیرینی؟
دواتر بۆچی دوای ژەمەکان حەزێکی بەهێزمان هەیە بۆ خواردنی شیرینی؟
ەیوەندیدار